tg-me.com/tapuynusrawe/23926
Last Update:
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
زوڵفت شۆڕکه‌وه، با بدات له ڕووم
تۆز و ئاره‌قم بۆ بسرێته‌وه
هه‌ستی نامۆیی سه‌رمای ئه‌مشه‌وم
له سووتانێکا، بیر به‌رێته‌وه
بچۆ سه‌ر باڵی فریشته‌ی سپی
سه‌فەرێ بکه بۆ ئه‌م هه‌واره
به دیار دوور ده‌ستی و ئه‌ندێشه‌ی تۆوه
سه‌رتاپای گیانم کانگای ئازاره
ئه‌نگوستی نه‌رمت بنێ سه‌ر چاوم
به‌ڵکوو له خه‌ونا ئارام بم ساتێ
شه‌وێکی ئاوا، مه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نها
هه‌ناسه‌ی گه‌رمی تۆ بێ و بمگاتێ...
ــــــــــــــــــــــــــــ
#بەرزان_هەستیار
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
BY تاپوی نووسراوە
Warning: Undefined variable $i in /var/www/tg-me/post.php on line 283
Share with your friend now:
tg-me.com/tapuynusrawe/23926